Home » هەواڵ » کوردستانی » پێدانی کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتیان زیاد دەبێت
پێدانی کارەبای نیشتیمانی

پێدانی کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتیان زیاد دەبێت

سەبارەت بەزیادکردنی پێدانی کاتەکانی کارەبای نیشتیمانی بەھاوڵاتیان وەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێم ڕونکردنەوە دەدات و وتەبێژی ئەو وەزارەتەش ئاشکرایدەکات، “بەشێکی زۆر لەو گرفتانەی لەکەرتی کارەبادا ھەبوە چارەسەرکراون”.

ئەندازیار محەمەد ئەمین ھەورامی وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێم له‌لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان رایگەیاند ، “لەمانگەکانی داھاتودا پێدانی کارەبای نیشتیمانی  بەھاوڵاتیان زیاددەکات، چونکە پلەکانی گەرما بەرەو بەرزبونەوە دەچن و بەوەش خواست لەسەر بەکارھێنانی کارەبا کەمدەبێتەوە”.

وتیشی:”بەھۆی خشتەی کارپێکردنی مۆلیدە ئەھلیەکانەوە، گۆڕانکاریەکانی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی بەھاوڵاتیان مانگ بۆ مانگ ڕایدەگەیەنین، بۆ ئەوەی کێشە بۆ خاوەن مۆلیدەکان دروستنەبێت، لەمانگەکانی داھاتوشدا پێشبینیدەکرێت، پێدانی کارەبا زیاتربێت بەبەراورد لەگەڵ ئێستادا”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.