Home » هەواڵ » کوردستانی » یەكێتی بە پشتیوانی پارتی به بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان خۆی لە كۆمەڵێك پرسی گرنگ وەك نەوت ودزی ومافیایی شاردەوە
یەكێتی و پارتی

یەكێتی بە پشتیوانی پارتی به بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان خۆی لە كۆمەڵێك پرسی گرنگ وەك نەوت ودزی ومافیایی شاردەوە

هەڵسوڕاوێكی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت كە لە ژێر ئاڵای كوردستان لەكەركوك خۆی لە كۆمەڵێك پرسی گرنگی وەك نەوت و چارەنوسی كەركوك‌و “دزی و مافیایی” شاردەوە.

عەدنان عوسمان هەڵسوڕاوی دیاری گۆڕان‌و پەرلەمانتاری پێشووی ئەو حزبە لە نوسینێكدا دەڵێت”یەكێتی بە پشتیوانی پارتی، زیرەكانە بە بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان، خۆی لە مەسەلەی هەڵنەكردنی ئەو ئاڵایە لە ساڵانی رابردودا دزیەوە”.

عەدنان عوسمان ئاماژە بەوەش دەكات كە یەكێتی بەو هەنگاوە لە ژێر ئاڵای شەكاوەدا كۆمەڵێك پرسی گرنگی وەك نەوت و چارەنوسی كەركوك و “دزی و مافیایی” شاردەوە.

هەروەها ناوبراو رونیكردوەتەوە كە پارتی بە پشتیوانی یەكێتی، شكستی لە هەنگاونان بەرەو سەربەخۆیی و بنیاتنانی دامەزراوەكان بە هاتوهاواری ریفراندۆم پەردەپۆش كرد‌و بەوتەی خۆشی ئیتر لە ژێر ئەو دروشمەدا پارتی كۆمەڵێك دۆسییەی گرنگی وڵات هەر لە سەربەخۆیی و پرسی ئیدارەدان و پۆستەكان و پەرلەمان و چاكسازی و هتد بۆ ماوەیەكی زۆر كپ و سڕ ئەكرێن.

عەدنان عوسمان هۆكاری ئەو دوو سیاسەتەی پارتی‌و یەكێتی بۆ نا ئامادەیی و بێدەنگی و سەركزی ئۆپۆزسیۆن و سەركردەكانی دەگەڕێنێتەوە‌و دەڵێت” لە غەفڵەتی خەوی قوڵی گۆڕاندا، پارتی و یەكێتی، شكستەكانیان سپی ئەكەنەوەو ئەمیش ناچار ئەكەن فریای سەرچۆپی گرتنێك بكەوێت نەبادا لە كاروان دوا بكەوێت”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.