واده‌ی دابه‌شكردنی ده‌رماڵه‌ی هاندانی مامۆستایان بۆ مانگی ئادار ئاشكرا ده‌كرێت و وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت: پاره گه‌یشتۆته گه‌نجینه‌كان و له‌دوو ڕۆژی داهاتوودا پاره‌كه دابه‌شده‌كرێت.
سامان سیوه‌یلی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان ڕاگه‌یاند: ته‌واوی پاره‌ی ده‌رماڵه‌ی هاندانی مامۆستایان بۆ مانگی ئادار، ڕه‌وانه‌ی گه‌نجینه‌كان كراوه‌و ئاماده‌یه، داواش له‌ژمێریاری سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كان كراوه، لیستی ده‌رماڵه‌ی هاندان بگه‌یه‌ننه گه‌نجینه‌كان.
وتیشی:” به‌گه‌یشتنی لیستی ناوی مامۆستایان، ده‌ست به‌خه‌رجكردنی پاره‌كه ده‌كرێت و له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژی داهاتووشدا كۆتایی پێ دێت”.