Home » هەواڵ » کوردستانی » دامه‌زراندن له وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌
ژمارەیەک مامۆستا

دامه‌زراندن له وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

دوای‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ بڕیارێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی، له‌ڕێگه‌ی‌ چه‌ند مه‌رج و ڕێنماییه‌كه‌وه‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ بڕیاریدا به‌سیستمی‌ له‌جێ‌ دانان مامۆستایانی‌ گرێبه‌ست دابمه‌زرێنێت.

ڕۆژی‌ 18ی‌ ئایاری‌ 2017 بڕیارێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌ كه‌ سیستمی‌ له‌جێ دانانی‌ ڕاگرتبوو، له‌ئێستاشدا له‌وه‌زاره‌ته‌كانی‌ ناوخۆو په‌روه‌رده‌ ده‌ستكراوه‌ به‌وه‌رگرتنی‌ هاوڵاتیان له‌ڕێگه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك وازی‌ هێنا، كه‌سێكی‌ دیكه‌ له‌شوێنه‌كه‌ی‌ وه‌رده‌گیرێت.

به‌گوێره‌ی‌ نوسراوێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ که وێنەیەکی ده‌ستی ماڵپەڕێ ئێمه كه‌وتووه‌ واژۆی پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی له‌سه‌ره‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، “هه‌ر مامۆستایه‌كی دامه‌زراو به‌گرێبه‌ست وازبهێنێت، مامۆستایه‌كی دیكه‌ له‌شوێنه‌كه‌ی داده‌نرێت”.

نوسراوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی‌ تێدا خراوه‌ته‌ڕوو، “ئه‌وكه‌سه‌ی‌ وه‌رده‌گیرێت ده‌بێت  هه‌مان بڕوانامه‌ی ئه‌و مامۆستایه‌ی‌ هه‌بێت كه‌ وازی‌ هێناوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پسپۆڕیه‌كه‌ی هه‌مان پسپۆڕیی مامۆستاكه‌ی‌ پێشوتری‌ هه‌بێت”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.