Home » هەواڵ » کوردستانی » به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌ک بڵاوده‌كاته‌وه‌
مامۆستا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌ک بڵاوده‌كاته‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر دامه‌زراندنی مامۆستایان به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست ده‌دات، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌ده‌ی شاره‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: چاوه‌ڕوانی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كه‌ین.

به‌شدار خۆشناو، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر له‌لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان ره‌تیكرده‌وه‌، دامه‌زراندنیان به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست بۆ مامۆستایان راگه‌یاندبێت و وتی: “ئاگادارییه‌كمان بڵاوكردۆته‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنی مامۆستای وانه‌بێژ بۆ ئه‌و خوێندنگایانه‌ی كراون به‌ ئینگلیزی.

وتیشی: “فۆرمێكی تایبه‌ت به‌ وه‌رگرتنی ئه‌و مامۆستایانه‌ ئاماده‌كراوه‌و مه‌رجه‌ مامۆستایان توانای وتنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانیان هه‌بێت به‌زمانی ئینگلیزی”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بابه‌ته‌كان (بیركاری، زانست، فیزیا، زینده‌وه‌زانی و كیمیا)یه‌و ئه‌و مامۆستایانه‌ی داواكاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر توانای ئه‌وه‌یان هه‌بوو، ئه‌وكاته‌ وه‌ك مامۆستای وانه‌بێژ وه‌رده‌گیرێن.

سه‌باره‌ت به‌دامه‌زراندنی مامۆستایان بۆ ساڵی نوێی خوێندن، به‌شدار خۆشناو ده‌ڵێت: “وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ داواكاری بۆ دامه‌زراندنی مامۆستایان پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووه‌، هه‌ركاتێك ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر پێدانی چه‌ند پله‌یه‌كی وه‌زیفی به‌ په‌روه‌رده‌ دا، ئه‌وكات ده‌رگای دامه‌زراندن ده‌كه‌ینه‌وه‌”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.