Home » هەواڵ » عێراق » سەرۆكی پەرلەمانی عێراق : بژاردەی ریفراندۆم دەبێت لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا بێت
سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

سەرۆكی پەرلەمانی عێراق : بژاردەی ریفراندۆم دەبێت لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا بێت

سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندووە ، بژاردەی ریفراندۆمی هەرێمى کوردستان  دەبێت لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا بێت.

لە بەیاننامەیەكدا كە نووسینگەی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوی كردووەتەوە، ئاماژە بەوە دراوە كە لە میانی پێشوازیكردنی لە شاندی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم، سەلیم جبوری رایگەیاندووە، بژاردەی ریفراندۆم دەبێت لە چوارچێوەی دەستووردا بێت بۆ ئەوەی بەرژەوەندی و ئەو رەوشە رەچاو بكات كە ئێستا عێراق پیایدا تێپەڕدەبێت.

سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران  ڕاشیگەیاندووە “ئێمە رێز لە ئاراستەی سەرجەم لایەنەكان دەگرین كە لەگەڵ دەستووردا بگونجێت، هەروەها ھەستی نیشتمانی پتەوتر بكات و سەقامگیری بپارێزت”.

سەلیم جبوری ئەوەشی  وتووە “بەدەستهێنانەوەی متمانە لە نێوان پێكهاتەكانی عێراق و كاراكردنەوەی هاوبەشەكان، گرنگییەكە کە دەبێت هەر ببێت بۆ تێپەڕاندنی بەرەنگارییەكان”.

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راشیگەیاندووە، كە گرنگە گفتوگۆكان بۆ وەلاوەنانی ناكۆكییە سیاسی و ئەمنییەكان لە نێوان سەرجەم لایەنەكان بەردەوام بێت كە بەرژوەندییەكان بۆ پاراستنی یەكێتی عێراق بەدی بهێنێت.

لە كۆتایی قسەكانیدا، سەلیم جبوری ڕایگەیاندووە، كە پێویستە هەمووان لە لێدوانە گرژییەكان دوور بكەونەوە و هەڵوێستێكی چارەنووسساز بگرنە بەر كە رەنگدانەوەی ئەرێنی لەو ناوچانە هەبێت كە دانیشتوانەكانیان لە پێكهاتە جیاجیاكانن.

دوێنێ چوارشەممە لە چوارچێوەی سەردانەكەیان بۆ بەغدا، شاندی بەغدای ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم لەگەڵ سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سەلیم جبوری كۆبوونەوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.