Home » هەواڵ » جێهان » حەسەن نەسڕوڵڵا: ئەمەریكا خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی داعش لە سوریا دەكات
حەسەن نەسڕوڵڵا

حەسەن نەسڕوڵڵا: ئەمەریكا خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی داعش لە سوریا دەكات

سكرتێری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی ئاشكرایكرد، ئەمەریكا خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی ڕێكخراوی داعش دەكات لە سوریا بەوەی كە ڕێگە نادات سوپای سوریا و هاوپەیمانەكانی پێشڕەوی بكەن لە هەندێك لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، حەسەن نەسڕوڵڵا سكرتێری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی رایگەیاندووە، ئەمەریكا كۆسپ دەخاتە بەردەم سوپای سوریا لە جەنگەكانیدا بۆ گەڕاندنەوەی ناوچەكانی لەژێر دەستی داعش.

وتیشی، هێرشە ئاسمانییەكانی ئەمەریكا ڕێگە لە سوپای سوریاو هاوپەیمانەكانی دەگرن بۆ پێشڕەویكردن بە ئاڕاستەی ئەو ناوچانەی كە لە ژێر دەستی داعشدان.

 

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.