ئەمرۆ پێنجشەممە عەبدول فەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی بنەماڵەی مام جەلال تاڵەبانی کرد و رایگەیاند “جەلال تاڵەبانی پیاوی دەوڵەت بوە”.
له‌و پرسه‌نامه‌یه‌ی سه‌رۆك كۆماری میسردا هاتووه “زۆر به‌داخم بۆ له‌ده‌ستدانی مام جه‌لال و ئەو سەرکردەیە پیاوی ده‌وڵه‌ت و ره‌مزی سیاسه‌تی گه‌وره‌و حه‌كیمانه‌ی عیراق و ناوچه‌كه بووە”.
سیسی ئاماژەی بەوەشداوە “مام جه‌لال كانگایه‌كی گه‌وره‌بوو له خزمه‌تی نیشتمان و نه‌ته‌وه‌و به‌رپرسیارێتی و كۆكه‌ره‌وه‌ی راو بیروبۆچونه جیاواز‌و ناكۆكه‌كانی عیراق بوو له‌ژێر چه‌تری پێكه‌وه ژیان و برایه‌تی”.
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە جەلال تاڵەبانی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە لەشاری بەرلینو لەوڵاتی ئەڵمانیا بەهۆی نەخۆشییەوە لەتەمەنی 84 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد و سبەینێ هەینی لە گردی دەباشان لە نزیک ماڵەکەی خۆی بە خاک دەسپێردرێت.