Home » هەواڵ » جێهان » ئەمریكا شكستی خۆی‌و سەركەوتنی روسیا لەسوریا قبووڵناكات
دۆناڵد ترامپ- بەشار ئەسەد

ئەمریكا شكستی خۆی‌و سەركەوتنی روسیا لەسوریا قبووڵناكات

ئیدارەی ئەمریكا بەسەرۆكایەتی دۆناڵد ترامپ، بەرنامەیەكی هەیە، كە بەجێبەجێكردنی بەرنامەكە هەموو شتێك لەسوریا پێچەوانە دەكاتەوە، ئەوەش بۆ دژایەتی روسیاو دەسەڵاتی بەشار ئەسەد.
سەرچاوەیەكی بەرپرس لەئیدارەی دۆناڵد ترامپ ئاشكرایكردووە، دۆناڵد ترامپ لەگەڵ بەرێوەبەری هەواڵگیری ناوەندی “مایك بۆمبیۆ”، راوێژكاری ئەمنی نیشتمانی “هربرت ماكماستر” لەنووسینگەكەی خۆی لەكۆشكی سپی بەرنامەكەی تاوتوێكردووە.
بەرپرسەكە ئاشكراشیكردووە، لەو كۆبوونەوەیە دۆناڵد ترامپ رایگەیاندووە “ئەمریكا شكستی خۆی‌و سەركەوتنی روسیا لەسوریا قبووڵناكات، بۆیە بەرنامەیەكی تر لەو وڵاتە جێبەجێدەكەن، كە دەزگای هەواڵگیری ئەمریكا سەرپەرشتی دەكات”.
لەو بارەوە رۆژنامەی “زە ناشیۆناڵ ئینترست”ی ئەمریكی رایگەیاندووە، بەرنامەكەی ئیدارەی نوێی ئەمریكا دروستكردنی هێزێكی ئۆپۆزسیۆنی بەهێزە لەسوریا، ئەوەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی دەسەڵاتەكەی بەشار ئەسەدی سەرۆكی سوریا.
رۆژنامەكە راشیگەیاند، بەرنامەكە بەشێوەیەكە، كە ئەو هێزە ئۆپۆزسیۆنە بەشێوەیەكی باش پڕچەك دەكرێت، ئەوەش بۆ ئەوەی لەبەرانبەر هەوڵەكانی روسیاو دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لەسوریا بە بەهێزی بوەستێتەوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.