والی ئامەد، بەھۆی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی ئەندامان و بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان “پەکەکە” لە ٤٢گوندی پێنج ناوچەی ئامەد قەدەغەی ھاتوچۆی راگەیاند.
لەبەیاننامەیەکدا کە ئەمڕِۆ چوارشەممە، ماڵپەری فەرمی والی ئامەد، بڵاویکردەوە، ئاماژەبەوەکراوە، کە قەدەغەی ھاتوچۆ لە ٤٢گوندی ناوچەی(سیلڤان، ھازر، کوجاکوی، کولپ و لیجە)ی سەر بە پارێزگای ئامەد دەستیپێکردووە.
قەدەغەی ھاتوچۆ، لەکاتژمێر ٥:٠٠ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە دەستیپێکردووەو و تابریارێکی دیکە بەردەوامدەبێت و ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەوناوچانە دەستیپێکردوە بەوتەی والی ئامەد.