كۆشكی سەرۆكایەتی روسیا لەراگەیەنراوێكیدا، ئاماژە بەسەردانی بەشار ئەسەد، سەرۆكی سوریا بۆ شاری سۆچی ئەو وڵاتە دەكات.
بەپێی راگەیەنراوەكە، ڤلادمیر پۆتن، سەرۆكی روسیا و بەشارئەسەد، سەرۆكی سوریا لەكۆبونەوەكەیاندا باسیان لە نزیكبونەوەی وادەی كۆتایی ئۆپەراسیۆنە سەربازیيەكان لە سوریا كردوە.
هەروەها هەردولا جەختیان لەسەر بەرەو پێشبردنی پەیوەندیەكانی نێوان هەردو وڵات كردۆتەوە، سەردانی بەشار ئەسەد بۆ روسیا لەكاتێكدایە كە وابریارە سبەی”چوارشەممە” هەریەك لە سەرۆكی روسیا و سەرۆك كۆماری ئێران و سەرۆك كۆماری توركیا لە روسیا كۆببنەوە.