Home » هەواڵ » جێهان » بەشار ئەسەد: هەموو سوریا دەخەینەوە ژێر كۆنترۆڵی حكومەت
بەشار ئەسەد

بەشار ئەسەد: هەموو سوریا دەخەینەوە ژێر كۆنترۆڵی حكومەت

سەرۆكی سوریا رەتیكردەوە، رێگەبدەن كە كورد لە نێو سوریادا هەرێم یان فیدراڵ یان هەر دەسەڵاتێكی نیمەسەربەخۆیان هەبێت و دەڵێت”هەموو سوریا دەخەینەوە ژێر كۆنترۆڵی حكومەت”.

رۆژنامەی”الاخبار لبنان” بڵاوی كردەوە، كە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا وەفدێكی ئەمریكی سەردانی بەشار ئەسەدیان كردوە و ئەویش تەئكیدی لەوەكردۆتەوە، رێگری لە هەموو دەسەڵاتێك دەكەن، كە بە پشتیوانی توركیا یان هەر وڵاتێكی دراوسێ‌ یان تەنانەت ئەمریكایش دروستی بكات.

هەر بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەكە بەشار ئەسەد وتویەتی”ئەو ناوچانەی كورد تێیاندا دەژین بەشێكن لە سوریا، ناكرێنە هەرێمی ئۆتۆنۆمی، دەسەڵاتی دەوڵەت دەگەڕێتەوە بۆ تەواوی سوریا، بە شەڕ بێت یان ئاشتی”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.