Home » هەواڵ » عێراق » فواد مەعسوم و سەلیم جبوری لە بەغدا كۆبونەوە
فواد مەعسوم و سەلیم جبوری

فواد مەعسوم و سەلیم جبوری لە بەغدا كۆبونەوە

لە كۆبونەوەیەكدا سەرۆك كۆماری عێراق و سەرۆكی پەرلەمان دوا پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانیان لەعێراق و ناوچەكە تاووتوێ كردوە، جەختیشیان لەسەر گرنگی پەرەپێدان بە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن بۆ چارەسەری ناكۆكییەكان و قەیرانەكان كردۆتەوە.

سەرۆكایەتی كۆماری عێراق، لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە،   فواد مەعسوم لە بەغدا پێشوازی كردوە لە سەلیم جبوری، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و لەدیدارێكدا دوا پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانیان لەعێراق و ناوچەكە تاووتوێ كردوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە،  هەردولا جەختیان لەسەر گرنگی پەلەكردن لە دەركردنی یاسای هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ خولی داهاتو و هەروەها گفتوگۆكردن لەسەر بودجەی ساڵی 2018ی عێراق لەلایەن پەرلەمانەوە كردۆتەوە بەمەبەستی ئامادەكاری بۆ دەنگدان لەسەری.

هەروەها جەختیشیان لەسەر گرنگی پەرەپێدان بە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن بۆ چارەسەری ناكۆكییەكان و قەیرانەكان كردۆتەوە.

 

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.