وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم ئاگاداری سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی و مامۆستایانی زمانی كوردی دەكاتەوە، كە زمانی كوردی پۆڵی نۆیەمی بنەڕەتی گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە و جەختیشدەكاتەوە، كە دەبێت 100%ی كتێبەكە دابەش بكەن.
بەپێی ئاگادارییەك، كە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پڕۆگرام و چاپەمەنییەكان لە وەزارەتی پەروەردە بڵاویكردۆتەوە و وێنەیەکی دهستی ماڵپەڕێ ئێمه كهوتووه ، ئاماژە بەوەكراوە، وەزارەتی پەروەردەش بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٧-٢٠١٨ بە ڕێژەی ١٠٠% كتێبەكەی چاپكردووە، بۆیە پێویستە كارگێری قوتابخانەكان ئەم كتێبە بە رێژەی ١٠٠% دابەش بكەن بەسەر قوتابیان.
جەختیشكراوەتەوە، هەر قوتابیەك كتێبی چاپی ٢٠١٧ ی وەرنەگرت بێت، كارگێری قوتابخانەكان بەرپرسن لەم كەموكوریە، چونكە پۆڵی نۆیەمی بنەڕەتی ئەزمونەكانی نیشتمانییە.
دەقی ئاگادارییەكە:
ئاگاداریەك لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پڕۆگرام و چاپەمەنییەكان
ئاگاداری سەرجەم سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی و مامۆستایانی زمانی كوردی پۆڵی نۆیەمی بنەڕەتی و كارگێری قوتابخانە بنەڕەتییەكان دەكەینەوە ئەوانەی پۆڵی نۆیەمی بنەرەتییان هەیە لەبەر ئەوەی كتێبی زمانی كوردی پۆڵی نۆیەمی بنەڕەتی گۆڕانكاری بەسەر داهاتووە، وەزارەتی پەروەردەش بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٧-٢٠١٨ بە ڕێژەی ١٠٠% كتێبەكەی چاپكردووە، بۆیە پێویستە كارگێری قوتابخانەكان ئەم كتێبە بە رێژەی ١٠٠% دابەش بكەن بەسەر قوتابیان، لە كاتێك هەر قوتابیەك كتێبی چاپی ٢٠١٧ ی وەرنەگرت بێت، كارگێری قوتابخانەكان بەرپرسن لەم كەموكوریە، چونكە پۆڵی نۆیەمی بنەڕەتی ئەزمونەكانی نیشتمانییە.