Home » هەواڵ » عێراق » دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ جارێكی دیكە دواخرا
بینای پەرلەمانى عێراق

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ جارێكی دیكە دواخرا

دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر ئەنجامدان یاخود دواخستنی هەلبژاردنەكانی عێراق لەوادەی خۆیان، بەهۆی بایكۆتكردنی دانیشتنەكە لەلایەن بەشێك لەفراكسیۆنەكانەوە بۆ رۆژی دوشەممە دواخرا.

ئەمڕۆ(شەممە) پەرلەمانی عێراق جارێكی دیكە بۆ دەنگدان لەسەر ئەنجامدان یاخود دواخستنی هەلبژاردنەكانی عێراق لەوادەی خۆیاندا كۆبوەوە ئەوەش پاش ئەوەی رۆژی پێنجشەممەی رابردو شكستی هێنا لە یەكلاییكردنەوەی ئەو پرسەدا.

هاوپەیمانی نیشتمانی شیعەكان جەخت لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان لەوادەی خۆیاندا دەكاتەوەو هاوپەیمانی هێزە سوننەكان و بەشێك لەفراكسیۆنە كوردییەكان داوای دواخستنی ئەو هەڵبژاردنانە دەكەن.

پێنجشەممەی رابردو سەرۆكی پەرلەمان ویستی پرسی دواخستی هەلبژاردنەكان بخاتە دەنگدانەوە بەڵام هاوپەیمانی نیشتمانی شیعەكان بایكۆتی دانیشتنەكەی كرد، ئەوە بوە هۆكار بۆ هەڵگرتنی دانیشتنەكە بۆ ئەمڕۆ.

ئەمرۆش بەهۆی بەردەوامبونی ناكۆكییەكانەوە لەبارەی پرسەكە، هاوپەیمانی هێزە سونەكان و بەشێك لەفراكسیۆنە كوردییەكان بایكۆتی دانیشتنەكەیان كرد، بەوەش سەرۆكی پەرلەمان دەنگدانی لەسەر پرسەكە بۆ رۆژی دوشەممە دواخست.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.