Home » هەواڵ » جێهان » عەفرین.. بەهۆی بۆردومانی سوپای توركیاوە نزیكەی 10 هەزار كەس لە ماڵەكانیان هەڵهاتوون
10 هەزار هاوڵاتی لە عەفرین ئاوارەبوون

عەفرین.. بەهۆی بۆردومانی سوپای توركیاوە نزیكەی 10 هەزار كەس لە ماڵەكانیان هەڵهاتوون

یەكینەكانی پاراستنی گەل رایگەیاند، كە بەهۆی بۆردومانی سوپای توركیاوە لە عەفرین، نزیكەی 10 هەزار كەس لە ماڵەكانیان هەڵهاتوون.

بروسك حەسەكە، وتەبێژی یەپەگە لە عەفرین بە ڕۆیتەرزی رایگەیاندووە “لە دوێنێ چوارشەممەوە ، تۆپخانەكان و فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا بەبێ وەستان شاری عەفرین بۆردومان دەكات، بەو هۆیەوە خەڵكی مەدەنی ماڵەكانیان بەجێدەڵێن و ئاوارە دەبن”.

دوێنێ ئەنجومەنی سوریای دیموكرات داوای لە خەڵكی عەفرین کرد بگەڕێنەوە بۆ گوندەكانیان، ئەوەش بەمەبەستی تێكدانی پلانی توركیا لە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەكە.

لە بەیاننامەیەكدا ئەنجومەنی سوریای دیموكرات ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، پلانی حكومەتی توركیا نەهێشتنی بوونی كوردە لە عەفرین و گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەكەیە، “بۆ ئەوە مەبەستەش توركیا دەستیكردووە بە پرۆسەی نیشتەجێكردنی كەسوكاری ئەو چەكدارانەی بەشدارن لە لەشكركێشی توركیا لە گوندەکانی عەفرین”.

 

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.