Home » هەواڵ » کوردستانی » سیدەكان..شەڕ و پێكدادانی توند لەنێوان سوپای توركیا و (پەكەكە) بەردەوامە
سوپاى تورکیا.

سیدەكان..شەڕ و پێكدادانی توند لەنێوان سوپای توركیا و (پەكەكە) بەردەوامە

شەڕ و پێكدادانی توند لەنێوان سوپای توركیا و گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە گوندە سنورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و سنورەكانی توركیا رویدا.

بە گوێرەی هەواڵ، لەپاش تۆپبارانێكی چڕی سوپای توركیا، سەربازەكانی ئەو سوپایە هاتوونەتە ناوچەكانی ناحیەی سیدەكان لە هەرێمی كوردستان و ئەوەش بۆتە مایەی بەرپابوونی شەڕو پێكدادانی توند لەنێوان هێزەكانی سوپای توركیا و گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان.

بەپێی هەندێك لە میدیاكانی كوردستانیش، شەڕوپێكدادانەكە بۆتە مایەی ئاوەرەبوونی هاوڵاتییەكی زۆری ناوچەكە.
پێشتر مەولود چاویش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاندبوو، ئەنقەرە و بەغدا لەسەر ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەش لە مانگى ئایاری داهاتو لەدژی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لەنێو خاكی هەرێمدا رێكەوتوون.

گەريلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە ناوچە سنورییەكانی نێوان توركیا و هەرێمی كوردستان چالاكییان هەیە و سوپای توركیاش ناوبەناو ئەو ناوچانە بۆردومان دەكات و دەڵێت، گەریلاكانی ئەو حزبە دەكاتە ئامانج كە لەلایەن ئەنقەرەوە بە حزبێكی تیرۆریست ناودەبرێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.