Home » هەواڵ » کوردستانی » ئەنجومەنی سوریای دیموكرات داوای دەركردنی سوپای توركیا لە عەفرین دەكات
ئەنجومەنی سوریای دیموكرات

ئەنجومەنی سوریای دیموكرات داوای دەركردنی سوپای توركیا لە عەفرین دەكات

ئەنجومەنی سوریای دیموکرات داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕوسیا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی  دەكات كە سوپای تورکیا و میلیشیاكانی لە عەفرین دەربکەن و ڕێگریی بکەن لە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە.
ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکراتلە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند دەوڵەتی تورکیا جگە لە هەوڵدان بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە و جێگیرکردنی زیاتر لە 4 هەزار چەتە لە عەفرین، بەردەوامە لە دەستدرێژییەکانی بۆ سەر پێکهاتە ئاینییەکانی عەفرین، لەو چوارچێوەیەشدا زۆرتین هێرش دژی عەلەوی و ئێزدییەکان ئەنجامدەدات، لەگەڵ ئەو هێرشانەش، دەستدرێژی دەکەنە سەر ژنانی عەفرین و ژیانی تارکیان بەسەردا دەسەپێنن.
وتیشی: تورکیا بەوانەشەوە نەوەستاوە و بە هەڵکردنی تابلۆی تورکیی، زمانی خۆی بەزۆر بەسەر گەلەکەماندا دەسەپێنێت، ئامانج لەو هێرشە دڕندانەش ئەوەیە کە خەلافەتی ئیسلامیی لە عەفرین دامەزرێنێت.
ئیلهام ئەحمەد، ئاماژەی بەوەشکرد، کە هێزە نێودەوڵەتییەکان لەبەرامبەر گۆڕینی دیمۆگرافیای غۆتەی ڕۆژهەڵات و قەلەموون-دا وەستانەوە، بەڵام لەبەرامبەر دۆخی عەفرین دووڕوویی دەکەن بێدەنگ دەمێنن.
هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات داواشی لە هێزە نێودەوڵەتییەکان کرد، لەماوەیەکی نزیکدا هاوکاریی مرۆیی بۆ ئاوارەکانی عەفرین ڕەوانە بکەن، وتیشی: دەبێت هەموو بڕیارە نێودەوڵەتییەکان لەبارەی وەستانی شەڕ لە سوریا جێبەجێ بکرێن.
ئیلهام ئەحمەد، بەپێویستیشی زانی، کە پرۆژەی گۆڕینی دیمۆگرافیای عەفرین ڕابگیرێت و کۆتایی بە هەبوونی هێزی بیانیی بهێنرێت لە جەرابلوس، عەفرین، عەزاز و ئیدلب، وتیشی: پێویستە ئەو سەدان هەزار کەسەی کە لە عەفرین ئاوارەبوون، لەژێر چاودێریی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.