Home » هەواڵ » عێراق » خۆپیشاندان لە شاری كەركوك لە دژی دەرەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی دەستیپێكرد
دیمەنێک له شاری كەركوك

خۆپیشاندان لە شاری كەركوك لە دژی دەرەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی دەستیپێكرد

ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە، خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە دژی دەرەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بۆ ساڵی 2018 دەستیپێكرد و خۆپیشاندەران داوایان كرد، دەنگەكانی پارێزگاكە بە دەست جیابكرێنەوە.
بە گوێرەی هەواڵ، ئەوانەی لە شاری كەركوك خۆپیشاندانیان كردووە، پێیانوایە ساختەكاریی لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردندا كراوە و داوا دەكەن دەنگەكان بەدەست جیابكرێنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش وەك ناڕەزایی دەربڕین لە چەند ناوچەیەكی شاری كەركوك-دا ڕێگە سەرەكییەكان لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە گیراوە.
پێشتر هەریەك لە هاوپەیمانی عەرەبی و بەرەی توركمانی لە پارێزگای كەركوك، دەرەنجامەكانی هەڵبژاردنیان لە پارێزگاكەدا ڕەتكردبووەوە و لایەنێكیان بە ئەنجامدانی ساختەكاریی لە دەنگەكاندا تۆمەتبار كردبوو.
بەپێی دوایین درەنجامەكان لە پارێزگای كەركوك، لیستی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە پلەی یەكەمدایە و هاوپەیمانی عەرەبی لە پلەی دووەمدا ناوی هاتووە و بەرەی توركمانیش لە پلەی سێیەمدایە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.