ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی مانگ بینرا و بەوهۆیەوە سبەینێ پێنج شەممە دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز.
عەبدولواحید دوكانی، كە وێنەكەی گرتووە بە میدیاکانی ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتژمێر 7 و 45 خولەك مانگم بینی و وێنەكەیم گرت.
ئێوارەی دوێنێ، لیژنەی بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ڕایگەیاند، كە بەهۆی ئەوەی مانگ نەبینراوە ڕۆژی چوار شەممە تەواوكەری مانگی شەعبانە و ڕۆژی پێنج شەممە دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز.
