Home » هەواڵ » جێهان » بەشار ئەسەد: دیالۆگ لەگەڵ ئەمریكاییەكان كات بەفیڕۆدانە

بەشار ئەسەد: دیالۆگ لەگەڵ ئەمریكاییەكان كات بەفیڕۆدانە

بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا، دیالۆگ لەگەڵ ئەمریكاییەكان بە بەفیڕۆدانی كات ناودەبات و پێشبینی دەكات سیاسەتەكانی واشنتۆن بەمزوانە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕانكارییان بەسەردا بێت.
ئەسەد لە دیمانەیەكی لەگەڵ كەناڵی (ئێن تی ڤی)ی روسی و لە وەڵامی پرسیارێك سەبارەت بە ئەگەری چاوپێكەوتنی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندووە”دانوستان لەگەڵ دەژمندا شتێكی بەسودە، بەڵام لەگەڵ ولایەتە یەكگرتووەكان لە ساڵی 1974وە هیچى لێوە بەدینەهاتووە”، رونیشكردەوە كە “قسەكردن لەگەڵە ئەمریكاییەكان لەئێستادا و بەبێ‌ هۆ، كات بەفیڕۆدانە”.
ئەسەد دەڵێت”دەكرێت ئەوەی پێتان خۆش بێت لەوانەوە گوێتان لێبێت، بەڵام پێچەوانەكەی دەكەن، رەوشەكە ئاڵۆزدەبێت، ئێمە تەنیا لەبەر ئەوە نییە كە ئەمریكایین نامانەوێت قسەیان لەگەڵ بكەین، بگرە گەر بزانین دیالۆگ لەگەڵ ئەواندا ئەنجامی دەبێت دادەنیشین و دیالۆگیان لەگەڵ دەكەین”.
كەناڵی (ئێن تی ڤی)ی روسی، چەند بەشێكی لە چاوپێكەوتنەكەی لەگەڵ سەرۆكی سوریا بڵاوكردۆتەوە و وابڕیارە تەواوی چاوپێكەوتنەكەش، سبەینێ‌ یەك شەممە بڵاوبكرێتەوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.