میدیای فەرمی حكومەتی كۆریای باكوور ئەمڕۆ بڵاویكردەوە، بەشار ئەسەد، سەرۆكی سوریا رایگەیاندووە سەردانی كیم جۆنگ ئون، سەرۆكی كۆریای باكوور دەكات، ئەوەش دەبێتە یەكەم كۆبوونەوەی كیم لەگەڵ سەرۆكی وڵاتێكدا لە پیۆنگیانگ.
ئاژانسی هەواڵی كەی سی ئێن ئەی كۆریای باكوور بڵاویكردەوە، بەشار ئەسەد، سەرۆكی سوریا ڕۆژی 30 مانگی رابردوو وتوویەتی، “من سەردانی كۆماری دیموكراتی گەلی كۆریا دەكەم و لەگەڵ جەنابی كیم جۆنگ ئون كۆدەبمەوە”.
بەڵام تا ئێستا نوسینگەی رۆژنامەوانی بەشار ئەسەد، سەرۆكی سوریا هیچ لێدوانێكی لەوبارەیەوە نەداوە.