Home » هەواڵ » عێراق » ژمارەی حاجیان لە بەرزبوونەوەدایە
کەعبەی پیرۆز

ژمارەی حاجیان لە بەرزبوونەوەدایە

بەڕێوەبەری حەج و عومرە لە وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێم دەڵێت، لەو ڕێژە زیادەیەی بۆ حاجیانی عیراق تەرخانكرا، ژمارەی ئەو كەسانەی لە هەرێمی كوردستتانیشەوە دەچن بۆ حەج، زیاد دەكرێت.

قاسم بەرزنجی، بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرە لە وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند، “لە كۆی ئەو ژمارەیەی لەلایەن عیراقەوە تەرخان دەكرێت بۆ كورسی حاجیان، پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانیش پشكی خۆیان بەردەكەوێت و لەمساڵەوە ژمارەی حاجیانی هەرێم زیاد دەكرێت”.

بە وتەی قاسم بەرزنجی، “بەپێی ئەو ڕێژەیەی بۆ عیراق زیادكراوە، هەرێمی كوردستان لەنێوان 400 بۆ 500 حاجی بەردەكەوێت، ئەمەش بەپێی ئاماری ژمارەی دانیشتوان و فۆڕمی خۆراك ئەنجام دەدرێت”.

پێشتر خالید عەتیە، سەرۆكی دەستەی باڵای حەج و عومرە لە عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو، دەستەكەیان هەموو ساڵێك هەوڵ دەدات پشكی عیراق لەگەڵ زیادبوونی ڕێژەی دانیشتوانی وڵات زیاتر بكات و بۆ ئەو مەبەستەش دا`واكاریی فەرمی پێشكەش بە دەسەڵاتدارانی سعودیە كردووە.

بە `وتەی خالید عەتیە، ” لەمساڵدا، دەستەی باڵای حەج و عومرە لە سعودیە، ڕازیی بوو ژمارەی حاجیانی عیراق لە 33 هەز`ار و 690 حاجییەوە بكاتە 38 هەزار حاجی”.

عەتیە باسی لەوەشكردبوو كە”دەستەی حەج و عومرە ئەو زیادەیە دەداتە ئەوانەی لە تیروپشكەكاندا براوەبوون و بەپێی ڕێژەی دانیشتوانیش بەسەر پارێزگاكاندا دابەش دەكرێت”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.