Home » هەواڵ » کوردستانی » بەتۆمەتی “وتنی گۆرانی کوردی” سزای قەدەغەکردنی دیدار بەسەر پەرلەمانتارێکی هەدەپە سەپێندرا
لەیلا گۆڤەن

بەتۆمەتی “وتنی گۆرانی کوردی” سزای قەدەغەکردنی دیدار بەسەر پەرلەمانتارێکی هەدەپە سەپێندرا

بەتۆمەتی “وتنی گۆرانی کوردی”، بۆ ماوەی مانگێک سزای قەدەغەکردنی دیدار بەسەر لەیلا گۆڤەن-ی پەرلەمانتاری هەدەپەدا لە زیندانی ئامەددا سەپێندرا.

ئاژانسی فورات نیوز بڵاویکردوەتەوە “ئەمڕۆ لەیلا گۆڤەن، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە و هاوسەرۆکی کەجەدە، بە تۆمەتی “گۆرانی وتن بە کوردی” لە ناو زینداندا سزادراوە، کە لە ٢٢-١-ی ٢٠١٨وە لەزینداندایە”.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەداوە “بەڕێوبەری ئەو زیندانەی کە گۆڤەن تێیدا زیندانییە، بە تۆمەتی “وتنی گۆرانی بەکوردی” و وتنەوەی دروشمی “بژی سەرۆک ئاپۆ”، بۆ ماوەی مانگێک سزای قەدەغەکردنی دیداریان بەسەریدا سەپاند”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.