كەشناسی عیراق پێشبینییەكانی بۆ دۆخی كەشوهەوای ڕۆژانی ئەم هەفتەیەی سەرجەم پارێزگاكانی عیراق و هەرێمی کوردستان بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.
دەستەی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە سبەینێ سێ شەممە لە سەرجەم ناوچەكانی عیراق و هەرێم ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما وەك خۆیان دەمێننەوە.
ڕاشیگەیاندووە، لە ڕۆژی سێ شەممەوە پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و دەگەنە 43 پلەی سەدی و ئاسمان ساماڵ دەبێت.
ڕوونیشی كردۆتەوە، ڕۆژی پێشنج شەممە-ش كەشوهەوا و پلەكانی گەرما وەك ڕۆژی پێشوو دەمێنێتەوە و لە ناوچەكانی ناوەڕاستی وڵات كەمێك پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە و لە هەرێمی كوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام لە ناوچەكانی باشوور بەهۆی زیادبوونی خێرایی با-وە تۆزێكی سووك (خۆڵبارین) بەرزدەبێتەوە.