نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان لەبەرزبوونەوە بەردەوام بوو، ئەوەش دوای ئەوەی كێشە بۆ هەناردەی نەوت لەگەرووی باب مەندەب دروست بوو.
بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 61 سەنت بەرێژەی 0.8% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 74.54 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.
هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 31 سەنت بەرێژەی 0.5% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 69.61 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، چەند رۆژێكە كێشە بۆ هەناردەی نەوت لەگەرووی باب مەندەب دروست بووە، ئەوەی ئەوەی حوسییەكانی یەمەن هێرشی موشەكیان كردە سەر چەند كەشیتییەكی نەوتی سعودییە لەدەریای سوور.