Home » هەواڵ » جێهان » هاوسەرۆكی ئەنجومەنی سوریای دیموكرات زانیاری گرنگ لەسەر سەردانەكەیان بۆ دیمەشق ئاشكرادەكات
ریاز دەرار، هاوسەرۆكی ئەنجومەنی سوریای دیموكرات

هاوسەرۆكی ئەنجومەنی سوریای دیموكرات زانیاری گرنگ لەسەر سەردانەكەیان بۆ دیمەشق ئاشكرادەكات

ریاز دەرار، هاوسەرۆكی ئەنجومەنی سوریای دیموكرات و ئەندامی شاندی رۆژئاوای كوردستان بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ حكومەتی سوریا زانیاری گرنگ لەسەر سەردانەكەیان بۆ دیمەشق ئاشكرادەكاتو دەڵێت، ئەوا  ناوچەكانی باكوری سوریا كە مەبەست لێی (رۆژئاوای كوردستانە) ڕادەستی هیچ لایەنێك ناكەن.

ریاز دەرار بە دەنگی ئەمەریكا-ی راگەیاندووە، گفتوگۆكانیان لەگەڵ حكومەتی سوریا كە لەچەند رۆژی رابردوودا بەڕێوەچوو لەسەر داوای رژێمی سوریا بوو.

28ی ئەم مانگە، شاندێكی ئەنجومەنی سوریای دیموكرات و حكومەتی سوریا كۆبوونەوە، دوای كۆبوونەوەكەش دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایەوە، كە گوایە بڕیاردراوە ناوچاكانی ژێر دەسەڵاتی كوردەكان و هاوپەیمانەكانیان ڕادەستی حكومەتی سوریا دەكرێت

ریاز دەرار ئەو دەنگۆیانەی رەتكردووەتەوەو وتوویەتی، “ئێمە ناوچەكانی باكوری سوریا ڕادەستی هیچ لایەنێك ناكەین و ئەو ناوچانە هەر لەلایەن ئەنجومەنی سوریای دیموكراتەوە بەڕێوەدەبن”.

هەروەها راشیگەیاندووە، لە كۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی حكومەتی سوریا گفتوگۆی چڕیان لەبارەی پرسەكانی ناوخۆی سوریاوە كردووە، گفتوگۆكانیش بەردەوام دەبن بۆ چارەسەركردنی پرسی سوریا.

ئەنجومەنی سوریای دیموكرات، كە باڵی سیاسی هێزەكانی سوریای دیموكرات-ە، لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندبوو، لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ رژێمی سوریا رێككەوتوون بۆ پێكھێنانی چەند لیژنەیەك بۆ پەرەپێدانی دانوستانەكان بۆ كۆتاییھێنان بە توندوتیژی لە سوریا.

لەبارەی دروستكردنی لیژنە هاوبەشەكەوە ریاز دەرار وتی، لیژنەكە پرسی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی سوریاو باشتركردنی خزمەتگوزارییەكانی تاوتوێ دەكات.

ھەروەھا ڕوونیكردووەتەوە، لیژنەكان نەخشەرێگایەك بۆ سوریایەكی دیموكراتی لامەركەزیی دادەنێن.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.