Home » هەواڵ » جێهان » وەفدێكی ئەنجومەنی سوریای دیموكرات گەیشتە دیمەشق
ئەنجومەنی سوریای دیموكرات

وەفدێكی ئەنجومەنی سوریای دیموكرات گەیشتە دیمەشق

وەفدێكی ئەنجومەنی سوریای دیموكرات كە كوردی رۆژئاوا پێكهاتەی سەرەكی پێكدەهێنێت، بۆ مەبەستی دانوستان لەگەڵ حكومەتەكەی بەشار ئەسەد سەردانی دیمەشقی كرد.

بەپێی ماڵپەڕی (روسیا الیوم)، وەفدێكی ئەنجومەنی سوریای دیموكرات، سەرلەئێوارەی دوێنێ‌ پێنج شەممە گەیشتە دیمەشقی پایتەخت لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی سوریا وتوێژ دەكات.

ماڵپەڕەكە لە زاری پەیامنێرەكەی لە دیمەشق بڵاویكردۆتەوە، وەفدەكە بە سەرۆكایەتی ئیلهام ئەحمەد سەرۆكی ئەنجومەنی سوریای دیموكراتە، و ئیبراهیم قەفتان سەرۆكی حزبی سوریای سەربەخۆ و سێ‌ بەرپرسی تر لەخۆدەگرێت.

لە لێدوانێكیشیدا بۆ كەناڵی (روسیا الیوم)، ئیلهام ئەحمەد رایگەیاندووە، وەفدەكەیان بۆ وتوێژ لەكاروبارە سیاسی و سەربازییەكان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سوریا، گەیشتۆتە دیمەشق.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.