له‌سه‌ر دواكه‌وتنی موچه‌ی مانگی چواری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، یه‌كێتیی مامۆستایان هاته‌ده‌نگ و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “حكومه‌ت بۆ ڕازیكردنی دڵی لایه‌كی دیكه، شاباش به‌موچه‌ی مامۆستایانه‌وه ده‌كات”، هۆشداریشده‌دات، چیتر نابێت یاری به‌هه‌ست و ژیانی مامۆستایانه‌وه بكرێت.
ئه‌مڕۆ 5ی 7ی 2018 ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان له‌سه‌ر دواكه‌وتنی موچه‌ی مامۆستایان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی داراییه‌وه كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا، دوای كۆتاییهاتنی كۆبونه‌وه‌كه‌ش له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا هه‌ڵوێستی خۆی له‌و ڕوه‌وه ئاشكراكرد.
له‌و ڕاگهیهنراوهدا تێیدا هاتوه ((سه‌رباری پشودرێژی مامۆستایان و گۆڕانكاری له‌سیستمی پاشه‌كه‌وت، دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی سێ مانگ موچه له 30 ڕۆژ جارێكدا دابه‌شكرا، بۆ موچه‌ی مانگی چواریش چاوه‌ڕوانبوین موچه له‌كاتی خۆیدا دابه‌شبكرێت)).
ئه‌وه‌ش ڕاگه‌یه‌نراوه، “له‌ڕاگه‌یاندنی لیستی ئه‌م مانگه‌دا مامۆستایان توشی شۆك بون، بۆیه ئێمه جهختدهكهینهوه كه حكومه‌ت پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵای به‌لاوه گرنگ نه‌بوه‌و به‌ڵگه‌ش بۆ سه‌لماندنی ئه‌و ڕاستیه زۆره”.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا جه‌ختكراوه‌ته‌وه، “حكومه‌ت و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار هه‌ركات بیه‌وێت بۆ ڕازیكردنی دڵی لایه‌نه‌كانی دیكه شاباش به‌موچه‌ی مامۆستایانه‌وه ده‌كات”.
ئه‌وه‌شی وت:”هه‌رچه‌نده ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچونه نه‌بوین كه موچه‌ی مامۆستایان له‌وه‌رزی هاویندا دواده‌خرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه حكومه‌ت ڕه‌چاوی دۆخی مامۆستایانی نهكردو موچه‌ی مامۆستایان دواخرا”.
عه‌بدولواحید محه‌مه‌د سه‌رۆكی ڕێكخراوی یه‌كێتیی كه‌مئه‌ندامان له‌كۆنگره‌دا هۆشداریی به‌حكومه‌تی هه‌رێمداو ڕایگه‌یاند، “چیتر نابێت یاری به‌هه‌ست و ژیانی مامۆستایانه‌وه بكرێت”.