Home » هەواڵ » کوردستانی » قوباد تاڵەبانی: هەموو حزبەکان لەگەڵ دواخستنى هەڵبژاردنن بەڵام ناوێرن بە ئاشکرا بیڵێن
قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی: هەموو حزبەکان لەگەڵ دواخستنى هەڵبژاردنن بەڵام ناوێرن بە ئاشکرا بیڵێن

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکى حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، هەموو حزبەکانی هەرێم لەگەڵ دواخستنى هەڵبژاردنن بەڵام ناوێرن بە ئاشکرا بیڵێن.

قوباد تاڵەبانی لە میانەى مەراسیمی کردنەوەی تێرمیناڵی نوێی فڕۆکەخانەى سلێمانى ڕایگەیاند، سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی هەرێم لەگەڵ ئەوەدان بۆ ماوەیەک هەڵبژاردنی پەرلەمانى کوردستان دوابخرێت بەڵام کەسیان ناوێرن بە ئاشکرا بیڵێن.

ئەمەش لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ سەعدی پیرە سەبارەت بە باسکردنی دواخستنی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێم لە کۆبونەوەکەیاندا لەگەڵ پارتی، وتی “نازانم باسی ئەوە دەکرێت یان نا بەڵام جارێ ھیچ ئەگەرێک نیە بۆ دواخستنی ھەڵبژاردنی ھەرێم”.

وابڕیارە ڕۆژى ٣٠ی ئەیلول هەڵبژاردنی پەرلەمانى هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت و تا ئێستاش بە فەرمی تەنها نەوەى نوێ دژى دواخستنى هەڵبژاردنەکانە و دەیەوێت لەکاتى خۆیدا ئەنجامبدرێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.