Home » هەواڵ » کوردستانی » ​هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنى پارێزگای سلێمانى کۆدەبێتەوە
بینای ئەنجومەنى پارێزگای سلێمانى

​هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنى پارێزگای سلێمانى کۆدەبێتەوە

سەرۆکى ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانى ڕایگەیاند، سێشەممەى داهاتوو ئەنجومەنى پارێزگا بۆ لێکۆڵینەوە لە خراپی بەشە ئاردی پارێزگای سلێمانى کۆدەبێتەوە.

ئازاد حەمە ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانى لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ، بۆ گفتوگۆگردن و لێکۆڵینەوە لەسەر خراپی بەشە ئاردی سلێمانى و گلەیی هاوڵاتیان لەوبارەیەوە کۆدەبنەوە.

ئاماژەى بەوەشکرد، لیژنەى کشتوکاڵ و دارایی ئەنجومەن بەدواداچونیان کردووە بۆ بەشە ئاردەکە و لە کۆبوونەکەوەدا تاوتوێی سەرچاوەى هاتنى گەنم بۆ سلێمانى و هۆکاری خراپییەکەى دەکەین.

ئەوەشی وت، بەرێوەبەری سایلۆکان و دانەوێڵەش بانگهێشت کراوە بۆ کۆبوونەوەکە و هەر بڕیارێک لەو بارەیەوە پێویستبێت دەیدەین.

سەبارەت بە تەواوبوونى کاتى یاسایی ئەنجومەنى پارێزگای سلێمانی ئازاد حەمە ئەمین وتی، تا ٢٤ی ٩ ئەنجومەن کاتى یاسایی ماوە دوای ئەوەش دەبێت ئەنجومەنى وەزیران  پرسەکە یەکلای بکاتەوە ئیتر یان بە هەڵبژاردن یان بە درێژکردنەوەی کاتەکەى.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.