Home » هەواڵ » عێراق » محەمەد حەلبوسی گەیشتە شاری بەسرە
محەمەد حەلبوسی

محەمەد حەلبوسی گەیشتە شاری بەسرە

محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق گەیشتە شاری بەسرە بە مەبەستی ئاگاداربوون لە كێشە و گرفتەكانی پارێزگاكە، كە پارێزگاكە بە ھۆی خراپی رەوشی خزمەتگوزارییەكانی وەك ئاو، كارەبا، لەگەڵ نەبوونی دەرفەتی كار رووبەڕووی بووەتەوە.

ھەریەكە لە جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، حەسەن كەعبی و جێگری دووەم، بەشیر حەداد یاوەری محەمەد حەلبوسی دەكەن لە سەردانەكەی بۆ بەسرە.

چاوەڕوان دەكرێت، محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر پشكی پارێزگای بەسرە لە بارەگای حكوومەتی خۆجێی لە شاری بەسرە لەگەڵ بەرپرسانی خۆجێبی كۆببێتەوە.

سەرەتای ئەم مانگەوە زنجیرەیەك خۆپیشاندان لە شاری بەسرە و ناوچەكانی دەورووبەری سازكران كە لە میانیدا، گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەكان، ھەروەھا سووتاندنی باڵەخانەی كۆنسولخانەی ئێران و ژمارەیەك بارەگای پارتە شیعەكانی لێكەوتەوە.

لە میانی خۆپیشاندانەكانی شاری بەسرە كە لە سەرەتای ئەم مانگەوە سازكرابوون، 18 خۆپیشاندەر كوژراون و ژمارەیەك خۆپیشاندەر و كارمەندی ھێزە ئەمنییەكان برینداربوون.

ھاوكات بەپێی ئامارەكان لە سەرجەم خۆپیشاندانەكانی شاری بەسرە كە لە نۆی مانگی تەمووزی رابردووە دەستیان پێكردبوو، 33 خۆپیشاندەر كوژراون.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.