Home » هەواڵ » کوردستانی » یەكێتی لەسەر بریارەكەی كۆمسیۆن هاتە دەنگ
یەكێتی

یەكێتی لەسەر بریارەكەی كۆمسیۆن هاتە دەنگ

مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەسەر بریارەكەی كۆمسیۆنی بالای هەلبژاردنەكان و راپرسی هەرێم بۆ هەڵگرتنی زیاتر لەیەك بەڵگەنامە هاتە دەنگ و بەرپرسێكی ئەو حزبەش تەئكیددەكاتەوە ئەو بریارە گرفت بۆ دەنگدەران دروستدەكات و وادەكات بەشێك لە هاولاتیان بێبەش دەبن و دەشلێت ئەو بریارە پێچەوانەی یاسایە و كە زیان بە بەرژەوەندی گشتی دەگەیەنێت.

سمكۆ ئەسعەد، راوێژكاری یاسایی مەكتەبی سیاسی یەكێـتی نیشتمانی كوردستان له‌لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان رایگەیاند، بەگوێرەی یاسای ژمارە 4ی ساڵی 2014ی تایبەت بەهەلبژاردن ئەو بریارەی ئەمشەوی كۆمسیۆنی بالای سەربەخۆی هەلبژاردنەكان و راپرسی هەرێم  پێچەوانەی یاساكەیە و لەكاتێكدا كە ماوەی تانە لێدانی نەهێشتۆتەوە.

رونیشكردەوە ئەو بریارەی دەركراوە زیان بە دەنگدەران دەگەیەنێت بەو پێیەی  بەشێكی زۆری هاولاتیان  ناوەندەكانی دەنگدانیان گواستراوەتەوە بۆ شوێنێكی دیكەو لە ئێستاداناتوانن بگەرێنەوە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان و زیاتر لە یەك بەڵگە نامە هەڵبگرن و ناتوانن بگەرێنەوە شوێنی خۆیان و بەو پێیەی رێگای هاتوچۆی نێوان شارو شارۆچكەكان دادەخرێت.

وتیشی داواكارین كۆمسیۆن بە بریارەكەیدا بچێتەوە و ناكرێت هاولاتیان بەهۆی ئەو بریارە بەپەلەیەی كۆمسیۆنەوە بێ بەش بن لەمافی دەنگدان.

راوێژكارەكەی مەكتەبی سیاسی باسی لەوەشكردووە ئەو بریارە پێچەوانەی یاسای ژمارە 4ی ساڵی 2014ی تایبەتە بەكۆمسیۆنی باڵای هەلبژاردن و ئەركەكانیان هیچ مافێكی بۆ لایەنەكان لە تانە نەهێشتۆتەوە و ئەوەش ترس و دڵە راوكێ دروستدەكات كە بەهۆی ئەو بریارەوە ئالۆزی و بێ بەش بوونی هاولاتیان لە پرۆسەكە سەرهەڵبدات.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.