Home » هەواڵ » عێراق » شاندێكى باڵاى حكومه‌تى عێراق سه‌ردانى فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانییان كرد
دیمەنێک لە فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانی

شاندێكى باڵاى حكومه‌تى عێراق سه‌ردانى فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانییان كرد

شاندێکى باڵاى حکومەتى عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تى ڕاوێژکارى نوسینگەى نەهێشتنى شتنەوەى پارە و کەلوپەلە گرانبەهاکان، سه‌ردانى فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانییان كرد بۆ چاودێرى چۆنێتى بردنه‌ ده‌ره‌وه‌ و هێنانى پارە و ئاڵتون و کەلوپەلە گرانبەهاکان.

راگه‌یاندنى فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ شانده‌كه‌ى حكومه‌تى عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تى، سه‌فاو شه‌عرى ڕاوێژکارى نوسینگەى نەهێشتنى شتنەوەى پارە و کەل و پەلە گرانبەهاکان لە سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق سه‌ردانه‌ى فڕۆكه‌خانه‌یان كردووه‌.

ئاماژه‌به‌وه‌شكراوه‌ شانده‌كه‌، بە مەبەستى بەسەرکردنەوە و بینینى چۆنیەتى جێبەجێکردنى ڕێکارەکانى بردنە دەرەوە و هێنانى (پارە و ئاڵتون و کەلوپەلە گرانبەهاکان) و خستنەڕووى ڕێنمایيەکان سەردانى فڕۆکەخانەیان کرد.

تاهیر عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى به‌ شانده‌كه‌ى راگه‌یاندووه‌،  لەسەرەتایى کردنەوەى فڕۆکەخانەوە ئەو ڕێنماییانەى پەیوەستن بەو بوارە لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى جێبەجێدەکرێن.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.