Home » هەواڵ » کوردستانی » قوتابخانه‌یه‌كی‌ ئه‌مریكی‌ له‌ هه‌ولێر داخرا
دیمەنێک لە شاری هه‌ولێر

قوتابخانه‌یه‌كی‌ ئه‌مریكی‌ له‌ هه‌ولێر داخرا

وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بڕیاریدا به‌داخستن و لێسه‌ندنه‌وه‌ی‌ مۆڵه‌ت له‌قوتابخانه‌ی‌ ئه‌مریكی‌ له‌شاری‌ هه‌ولێر، له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ ڕه‌وانه‌ی‌ دادگاو قائیمقامیه‌تی‌ قه‌زای‌ هه‌ولێر كردوه‌.

وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ بڕیاریداوه‌ به‌داخستنی‌ قوتابخانه‌ی‌ ئه‌مریكی‌ به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌، “پابه‌ندی‌ بڕیارو ڕێنماییه‌كانی‌ وه‌زاره‌ت نه‌بوه‌”.

وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ جه‌ختیكردۆته‌وه‌، “دوای‌ چه‌ندین هه‌وڵی‌ بونیادنه‌رانه‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ قوتابخانه‌كه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ پابه‌ندنه‌بوو به‌ڕێنماییه‌كانی‌ وه‌زاره‌تمان، بڕیارماندا به‌داخستن و لێسه‌ندنه‌وه‌ی‌ مۆڵه‌ت له‌قوتابخانه‌ی‌ ئه‌مریكی‌ له‌پارێزگای‌ هه‌ولێر.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.