Home » هەواڵ » کوردستانی » یه‌كێتیی‌ مامۆستایان له‌باره‌ی‌ دانانی‌ پشوی ڕۆژانی‌ پێنجشه‌ممه ‌ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات
خوێندنگان

یه‌كێتیی‌ مامۆستایان له‌باره‌ی‌ دانانی‌ پشوی ڕۆژانی‌ پێنجشه‌ممه ‌ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات

ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ دانانی‌ پشوی ڕۆژانی‌ پێنجشه‌ممه‌ بۆ ئه‌و خوێندنگه‌یانه‌ ده‌درێت كه‌ ده‌وامیان ئێوارانه‌و سه‌رۆكی‌ یه‌كێتیی‌ مامۆستایانیش ئاشكرایده‌كات، “ژماره‌یه‌ك له‌خوێندنگه‌كان ڕۆژانی‌ پێنجشه‌ممه‌ پشویان ده‌بێت و ده‌وامناكه‌ن”.

مامۆستا عه‌بدولواحید محه‌مه‌د سه‌رۆكی‌ یه‌كێتیی‌ مامۆستایان لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ، “له‌ساڵی ڕابردودا به‌هۆی دیاریكردنی‌ پشوو له‌ڕۆژانی‌ شه‌ممه‌ بۆ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی‌ خوێندن، بۆیه‌ بڕیاردرا ئه‌و خوێندنگه‌یانه‌ی‌ ده‌وامیان ئێوارانه‌ ڕۆژانی‌ پێنج شه‌ممه‌ پشوه‌كه‌یان لاببرێت”.

وتیشی‌:”به‌ڵام له‌مساڵدا به‌بڕیاری وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ پشوی ڕۆژانی‌ شه‌ممه‌ لابراوه‌، هه‌ربۆیه‌ ئه‌و خوێندنگه‌یانه‌ی‌ ده‌وامیان ئێوارانه‌، به‌هه‌مان میكانیزمی ساڵانی‌ پێشتر ده‌وامی ئاسایی خۆیان ده‌كه‌ن و هاوشێوه‌ی‌ خوێندنگه‌كانی‌ دیكه‌ ڕۆژانی‌ شه‌ممه‌ ده‌وامی ڕه‌سمی ده‌بێت، به‌ڵام ڕۆژانی‌ پێنجشه‌ممه‌ بۆ ساڵی‌ خوێندنی‌ 2018-2019 له‌خوێندنگه‌ ئێوارانه‌كان ده‌بێته‌ پشوو و ده‌وامناكه‌ن”.

ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، “هاوكاری له‌نێوان ئیداره‌ی خوێندنگه‌و مامۆستایانیش هه‌ر ده‌مێنێت به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر مامۆستایه‌ك پێویستی‌ به‌هاوكارییه‌ك هه‌بوو ده‌توانرێت جگه‌ له‌و ڕۆژه‌ی به‌شه‌ وانه‌ی‌ نییه‌ هاوكاری بكرێت، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و هاوكاریانه‌ كاریگه‌ری نه‌بێت له‌سه‌ر به‌شه‌ وانه‌و خوێندكاران و پرۆسه‌ی‌ خوێندن له‌و خوێندنگه‌یه‌دا”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.