Home » هەواڵ » کوردستانی » تۆپخانەكانی توركیا دەڤەری برادۆستیان بۆردومان كرد
تۆپخانەكانی توركیا

تۆپخانەكانی توركیا دەڤەری برادۆستیان بۆردومان كرد

بەیانی ئەمڕۆ تۆپخانەكانی توركیا گوندێكی دەڤەری برادۆستیان بۆردومان كرد، بەو هۆیەوە خەڵكی گوندەكە ئاوارە بوون.

مەحمود داود دانیشتووی گوندی بلەسەنانی ناوچەی برادۆستی سەر بە شارەدێی سیدەكان لە سنوری قەزای سۆران ڕاگەیاند “كاتژمێر 10:15خولەكی بەیانی ئەمڕۆ جارێكی دیكە تۆپخانەكانی سوپای توركیا گوندی بلەسەنانی دەڤەری برادۆستیان بۆردومان كرد، بەمەش ترس و دڵەڕاوكێی زۆر بۆ دانیشتوانی گوندەكە دروستبووە”.

ناوبراو دەشڵێت “بەهۆی بۆردومانەكەوە خەڵكی گوندەكە ئاوارە بوون و نەتوانرا داوامیش لە قوتابخانەكەمان بكرێت”.

ڕاشیگەیاند، بۆردومانەكە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی بە ڕەز و باخی هاووڵاتیان گەیاندووە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.