Home » هەواڵ » جێهان » سەرمایەی داعش نزیکەی ٤٠٠ ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت
ئالای داعش

سەرمایەی داعش نزیکەی ٤٠٠ ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت

ماڵپەڕی ڕۆژنامەی (واشنگتۆن پۆست)ی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکی تێروتەسەلدا باس لە سەرچاوەیەکی زەبەلاحی دارایی دەکات کە داعش دوای شکستە یەک لە دوای یەکەکانی لە عێراق و سوریا لەگەڵ خۆی بەرەوەی دەرەوە ئەم وڵاتانەی دەبات، و تێیدا تیشک دەخاتە سەر ڕۆڵی ھێزی ئاسایش و دژە تیرۆری کوردستان لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەم دواییە بۆ لەناوبردنی تۆڕێکی گەورەی دارایی داعش.

چەند سەرچاوەیەکی شارەزا کە ناویان ئاشکرا نەکراوە، بە ماڵپەڕەکەیان ڕاگەیاندووە کە لە ئێستادا سەرمایەی داعش بە نزیکەی ٤٠٠ ملیۆن دۆلار دەخەملێنرێت کە بەشی زۆری یان لە شوێنی تایبەت شاردراوەتەوە یانیش بە ڕێگەی تۆڕێکی دارایی تاوانکارانە بەرەو تورکیا و ئیمارات براوەتە دەرەوە.

سەرچاوەیەک لە دژەتیرۆری کوردستان دەڵێت داعش چیتر ناتوانێت بە ڕێگەی فرۆشتنی نەوت و ھۆکارەکانی ھاوشێوەی، داھات وەدەست بخات، ھەر بۆیەش لە ئێستادا خۆیان خزاندووەتە ناو بازرگانی وەک خانووبەرە و ئۆتۆمبێل و ھۆتێلداری.

ڕاپۆرتەکە بە گرنگییەوە باس لە ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشی ھێزی دژە تیرۆری کوردستان و ھاوپەیمانان لە ھەولێر دەکات کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا ھەشت کەسیان لە ھەولێر و بەغدا دەستگیر کرد کە لە چوارچێوەی تۆڕی دارایی (الڕاوی) بازرگانییان بە پارە دزیارییەکانی داعش دەکرد. سەرچاوەکەی دژە تیرۆر بە (واشنگتۆن پۆست)ی ڕاگەیاندووە کە ئەوان بۆ ماوەیەک چاودێری جموجۆڵی دارایی ئەم تۆڕەیان کردووە و دواتر دەستگیریان کردووە و لە ماوەی لێکۆڵینەوەکانیش ئاشکرا بووە ملیۆنان دۆلاری داعش لەم تۆڕە داراییەدا جموجۆڵی پێ کراوە.

هەر لە ڕاپۆرتەکەدا مەسرور بارزانی، ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، جەخت دەکاتەوە کە داعش پێشووتر لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی کێلگە نەوتییەکانی وەک سەرچاوەی داھات بەکار دەھێنا، بەڵا بارودۆخ لە ئێستادا گۆڕاوە و جاران ئەگەر داعش بە ئاشکرا و لەسەر زەوی ھەبوو، ئێستا بە شاراوە ھەیە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.