عوده‌ى عه‌واد ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له‌سه‌ر پشكى پارێزگاى به‌سڕه داواى لێكۆڵینه‌وه له‌و به‌رپرسه كوێتی-یه ده‌كات، كه گوایه پێش 23 ساڵ، 50 هاووڵاتى عیراقى كوشتوه.
عوده‌ى عه‌واد له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا جه‌ختیكردۆته‌وه، پێویسته وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ی عیراق لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌و گرته ڤیدیۆییه ده‌ستپێبكات، كه له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا كارمه‌ندێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆى كوێت دان به‌وه‌دا ده‌نێت، كه به‌رپرسێكى باڵاى وڵاته‌كه‌یان 23 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، 50 هاووڵاتى عیراقى كوشتوه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، له‌سه‌ر كوێت و دامهزراوهكانیشى پێویسته لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌ته بكه‌ن، كه له‌لایه‌ن كارمه‌ندێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆى وڵاته‌كه‌یانه‌وه ئاشكراكراوه.
چه‌ند رۆژێكه گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى ته‌نیوه، كه تێیدا ئه‌ندامێكى هێزه‌كانى ناوخۆى كوێت باس له‌وه‌ده‌كات 23 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌رپرسێكى باڵاى وڵاته‌كه‌یان، كه ئه‌وكاته به‌رپرسى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كى پۆلیس بووه، 50 هاوڵاتى عیراقى بێتاوانی دانیشتوی كوێتی كوشتوه، دواتر خستونیه‌ته گۆڕێكى به‌كۆمه‌ڵه‌وه و ئه‌و گۆڕه‌ش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆوه دۆزراوه‌ته‌وه.