Home » هەواڵ » کوردستانی » كۆمسیۆن :پارەی كارمەندانی سەر سندوقەكانی دەنگدان دابەشدەكرێت
سندوقەكانی دەنگدان

كۆمسیۆن :پارەی كارمەندانی سەر سندوقەكانی دەنگدان دابەشدەكرێت

ئەنجومەنی كۆمسیارانی هەرێم بڕیاریدا پارەی كارمەندانی سەر سندوقەكانی دەنگدانی هەڵبژاردنەكەی هەرێم دابەش بكرێـت و كاتی دابەشكردنەكەشی لەدوای ووردبینی لە ناوەكان دەبێت.

زەردەشت حەسەن، بەرێوەبەری گشتی دارایی كۆمسیۆن لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دوای بڕیاری دابەشكردنی ئەو پارەیە لە ئێستادا سەرقاڵی ووردبینی كردنن لە لیستی ناوی ئەوكارمەندانەدا ووردبینی هەرپارێزگایەكیش تەواوبێـت پارەكەیان بەسەردا دابەشدەكرێـت.

ئەوەشی وت،  سەرجەم  لیستی ناوی كارمەندانی سەر سندوقەكان لە هەر چوار پارێزگاكەی هەرێم گەیشتوونەتە  ئۆفیسی سەرەكی كۆمسیۆن لە هەولێر.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لە چوارچێوەی وردبینی كردنی ناوەكاندا سەرجەم لیستەكانی پارێزگاكان بەراورد دەكرێت لەگەڵ سیستمی تۆماركراوی ئۆنلاین بۆ دەركردنی ئەو ناوانەی بە هەر هۆكارێكەوەبێت نەیانتوانیوە ڕۆژی دەنگدان ئامادەی پرۆسەكەبن.

زەردەشت حەسەن ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا وردبینی ناوی لیستەكانی پارێزگاكانی  دهۆك و هەڵەبجە تەواوبووە و لەگەڵ وەزارەتی دارایی لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی شێواز و كاتی  خەرجكردنی پارەكە دیاریبكرێـت.

ئەمەش لە كاتێكدایە ڕۆژی ٣٠ ئەیلولی ساڵی ڕابردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامدراوە تا ئێستا كە نزیكەی چوار مانگ تێپەریوە و هێشتا پارەی ئەو كارمەندانە نەدراوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.