وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، كە بەشار ئەسەدی سەرۆكی سوریا لەدەسەڵاتدا دەمێنێتەوە.
جێرمی هانت، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا پاش گەڕانەوەی لەكۆنفڕانسی وارشۆ لەبارەی كۆتا گۆڕانكارییەكان لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت سوریا ڕایگەیاندووە، بەهۆی دەستێوەردانەكانی ڕوسیا، بەشار ئەسەد لە كورت ماوە، یانیش زیاتر لەوكاتەش باسكراوە لە دەسەڵاتدا دەمێنێتەوە.
جێرمی هانت لەكاردانەوەشی بەرانبەر بە بڕیاری دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا دەرچوونی هێزەكانی وڵاتەكەی لە سوریا رایگەیاند، دەرچوونی هێزەكانی ئەمریكا لەناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی سوریا نابێت بەشێوازێك بێت، كە بەزیان بۆ هاوپەیمانەكانی ئەوان بشكێتەوە، چونكە هێزەكانی ئەو ناوچە هاوپەیمانی ئەوانن.
لەلایەكی ترەوە لەبارەی جێگرەوەی هێزەكانی ئەمریكا بەهێزەكانی بەریتانیا، ناوبراو رایگەیاند، ئێمە ناتوانین هیچ متمانەیەك بە ئاوا هەنگاوێك بكەین.