Home » هەواڵ » کوردستانی » په‌رله‌مانتارێكی پارتی باس لە کۆتایی هاتنی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دەکات
بڕیکی پارە

په‌رله‌مانتارێكی پارتی باس لە کۆتایی هاتنی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دەکات

په‌رله‌مانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت، پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كۆتایپێهاتووه‌.

سوبحی مه‌نده‌لاوی، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی عێراق له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌ ماڵپه‌ڕی سۆمه‌رییه‌ نیوزی ڕاگه‌یاندووه‌، “پاش ڕێككه‌وتنی به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێم، پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كۆتاییهاتووه‌‌و پاساوێك نه‌ماوه‌ بۆ به‌رده‌وامیدان به‌پاشه‌كه‌وتی موچه‌”.

به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی، حكومه‌ت كارده‌كات بۆ گێڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و شایستانه‌ی كه‌ له‌ماوه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ كه‌وتووه‌ته‌ لای.

هاوكات جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق داوای له‌حكومه‌تی هه‌رێم كرد، بۆ كۆتایهێنان به‌پاشه‌كه‌وتی موچه‌، پێویسته‌ كۆتایی به‌ فه‌رمانبه‌رانی “بندیوار” بهێنێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.