Home » هەواڵ » کوردستانی » كۆمسیۆن وادەی دابەشكردنی پارەی كارمەندانی سەر سندوقەكانی هەڵبژاردن ئاشكرادەکات
دەنگدان

كۆمسیۆن وادەی دابەشكردنی پارەی كارمەندانی سەر سندوقەكانی هەڵبژاردن ئاشكرادەکات

سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە هەموو شار و شارۆچكەكان حیسابی بانكیمان كردۆتەوە، دەشڵێت: “چاوەڕێ دەكرێت لەم هەفتەیە یاخود هەفتەی ئایندە‌‌ پارەكە بەسەر كارمەندانی سەر سندووقەكانی دەنگدان دابەش بكرێت”.

هەندرێن محەمەد، سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان بە میدیای پارتی ڕایگەیاندووە، لە هەرسێ‌ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆك 53 حیسابی بانكیمان كردۆتەوە و تەواوی ئامادەكارییە ئیداری و داراییەكانیان لەلایەن كۆمسیۆنەوە تەواو كراوە.

ڕاشیگەیاندووە، چاوەڕێ دەكرێت لەم هەفتەیە یاخود هەفتەی ئایندە‌‌ پارەكە بەسەر كارمەندانی سەر سندووقەكانی دەنگدان دابەش بكرێت.

جەختیشی كردۆتەوە، لە ماوەی هەفتەیەكدا دەتوانین تەواوی پارەكە دابەش بكەینە سەر كارمەندانی سندووقەكانی دەنگدان.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.