Home » هەواڵ » کوردستانی » هەپەگە: ٦ سەربازی توركیا كوژران 
هەپەگە

هەپەگە: ٦ سەربازی توركیا كوژران 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایدەگەیەنێت، له ئەنجامی چالاكیی گەریلاكانيان لە‌ سنوری شارۆچكەی سیدەكان سەربازێكی سوپای توركیا كوژرا و پێنجی تریش بریندار بوون، لە ئامەدی باكوری كوردستانیش چالاكییەك دژبە ئۆپراسیۆنی سوپای توركیا ئەنجامدرا و پێنج سەربازی توركیا كوژران. هاوكات، هەپەگە شەهیدبوونی پێنج گەریلاشی لە ئامەد ڕایگەیاند.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە ڕاگەیەندراوەكەیدا ئاماژەی بەوەشداوە، ڕۆژی 24/4/2019 سوپای توركیا لە لە ناوچەی شەهید ڕەمزیی ئامەد دەستی بە ئۆپراسیۆنێكی سەربازی بەرفراوان كرد و هەر لەو ڕۆژەدا گەریلاكانیان لە گردی زیارەتی نزیكی گوندی لێخۆسۆر لە ئەنجامی چالاكییەكدا ٥ سەربازی توركیایان كوشتووە.

(هەپەگە) لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، ڕۆژی 28/4/2019 گەریلاكانیان لەسەر گردی لێلكانی سەر بە شارۆچكەی سیدەكان چالاكییەكیان دژی سوپای توركیا ئەنجامداوە و لە ئاكامدا سەربازێكی توركیا كوژراوە و 5ی تریش برینداربوون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل لەبەشێكی تری ڕاگەیەندراوەكەدا ئاشكرایكردووە، ڕۆژی 25/4/2019 لە ڕووبەڕووبوونەوەیەكی چەكداری نێوان گەریلاكانیان و سوپای توركیا كە ماوەی 24 كاتژمێری خایاندووە، لە ناوچەی مەلا فارقینی سەر بە شاری ئامەد لە باكوری كوردستان 5 گەریلا شەهید بوون بەناوەكانی (عەزیز، چەكدار، باهۆز، فەرهاد و زازا).

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.