Home » هەواڵ » جێهان » واشنتۆن پۆست:ترەمپ تا ئیستا (10) هەزار لێدوانی درۆ و ناڕوونی داوە
دۆناڵد تره‌مپ

واشنتۆن پۆست:ترەمپ تا ئیستا (10) هەزار لێدوانی درۆ و ناڕوونی داوە

ڕۆژنامەیەكی ئەمریكایی بڵاویكردەوە، ژمارەی درۆ و لێدوانە ناڕوونەكانی دۆناڵد ترەمپ لە ماوەی دەستبەكاربوونییەوە وەك سەرۆكی ئەمریكا تا ڕۆژی یەكشەممە گەیشتووەتە زیاتر لە (10) دە هەزار درۆ.

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریكایی لە ئامارێكدا كە ڕۆژی دووشەممە 28/4/2019بڵاویكردەوە ئاشكرایكرد، تیمێكی بەدواداچوونی ڕاستییەكان لە ڕۆژنامەكە لە سەرەتای دەستبەكاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەك سەرۆكی ئەمریكا، بەدواداچوونیان بۆ لێدوان و وتەكانی ترەمپ كردووە و لە ماوەی زیاتر لە (800) ڕۆژی سەرۆكایەتیدا، سەرۆكی ئەمریكا زیاتر لە (10) هەزار لێدوانی درۆ و ناڕوونی داوە.

واشنتۆن پۆست لە ئامارەكەیدا ڕوونیكردووەتەوە، ئامانجی تیمەكەی ڕۆژنامەكەیان بەدواداچوون بووە بۆ لێدوانەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەماوەی (100) ڕۆژی دەستبەكاربوونی، بەڵام كاری تیمەكە تائێستا بەردەوامی هەیە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.