Home » هەواڵ » کوردستانی » پێنج وەزارەتی حكومەتی هەرێم زیاترلە 26 ملیار دینار قەرزداری كارەبان
لۆگۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان

پێنج وەزارەتی حكومەتی هەرێم زیاترلە 26 ملیار دینار قەرزداری كارەبان

بەپێی چەند بەڵگەنامەیەكی فەڕمی تەنها پێنج وەزارەت نزیكی 27 ملیار دیناری كرێی كارەبای میری قەرزدارن.

بەپێی نوسراوێكی فرۆشیاری وزەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای هەولێر كە ڕۆژنامەی (باس) بڵاویكردەوە، چەند وەزارەتێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پارەیەكی یەكجار زۆری كرێی كارەبا قەرزدارن.

بەپێی لیستەكان دەردەكەوێت پێنج وەزارەت 26 ملیار و 737ملیۆن و 206 هەزار دینار پارەی كارەبای میری قەرزدارن.

وەزارەتی تەندروستی زیاتر لە نۆ ملیار و 372 ملیۆن دینار، وەزارەتی ناوخۆ زیاتر لە پێنج ملیار دینار ، وەزارەتی پێشمەرگە زیاتر لە شەش ملیار دینار و وەزارەتی پەروەردە، زیاتر لە پێنج ملیار و 577ملیار دینار و وەزارەتی ئەوقافیش 816 ملیۆن دینار قەرزدارن.

قەرزی ئەو پێنج وەزارەتە تەنها باڵەخانەی وەزارەتەكان و ئەو بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگانە دەگرێتەوە كە لە سنووری هەولێرن.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.