Home » هەواڵ » کوردستانی » چه‌ندین بومه‌له‌رزه‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیان هه‌ژاند
بومه‌له‌رزه

چه‌ندین بومه‌له‌رزه‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیان هه‌ژاند

به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ بومه‌له‌رزه‌ ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ هه‌ژاندو كه‌شناسی‌ سلێمانیش زانیاری‌ زیاتر ئاشكراده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “بومه‌له‌رزه‌كه‌ زیاتر له‌قه‌زای‌ خانه‌قین هه‌ستی‌ پێكراوه‌”.

ئاراس مه‌حمود لێپرسراوی‌ به‌شی‌ بومه‌له‌رزه‌ له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ و بومه‌له‌رزه‌زانیی سلێمانی‌ له‌لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان رایگەیاند ، “كاتژمێر 6ی‌ به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ناوچه‌ی‌ قه‌سری‌ شیرین له‌ڕۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان تۆماركراوه‌ كه‌ پله‌كه‌ی‌ 3.6 پله‌ بوه‌ به‌پێوه‌ری‌ ڕێخته‌ر”.

وتیشی‌:”دواتریش ژماره‌یه‌كی‌ زۆر بومه‌له‌رزه‌ی‌ دیكه‌ له‌ڕۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان تۆماركراوه‌ كه‌ قه‌زای‌ خانه‌قین و چه‌ند شوێنێكی‌ دیكه‌ش به‌تایبه‌ت له‌سلێمانیش تاڕاده‌یه‌ك هه‌ست به‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌ كراوه‌”.

ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌كی‌ دیكه‌ له‌سلێمانی‌ هه‌ستی‌ پێكراوه‌و چاوه‌ڕوانین ورده‌كاریی زیاترده‌كه‌ین كه‌ له‌داتا سه‌نته‌ره‌وه‌ وه‌ریبگرین.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.