رووسیا و سووریا داوا له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ن هه‌ڵوێستیان له باره‌ى كشانه‌وه‌ی سوپاى ئه‌مه‌ریكا له سووریا رابگه‌یه‌نن و داوایش له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن سزاكان له‌سه‌ر دیمه‌شق هه‌ڵگرێت.
ئه‌مڕۆ 29ی ئایار، رووسیا و سووریا له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمسیۆنه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، داوایان لێ ده‌كات هه‌ڵوێستى خۆیان روون بكه‌نه‌وه له باره‌ى كشانه‌وه‌ی سوپاى ئه‌مه‌ریكا له سووریا، ده‌ڵێن، ئه‌و هێزه یارمه‌تی گرووپی چه‌كداری ده‌ده‌ن كه بوونه‌ته به‌ربه‌ست له به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیان بۆ شاره‌كانی سووریا.
داواكارییه‌كه‌ی رووسیا بۆ كشانه‌وه‌ی سوپاى ئه‌مه‌ریكا له سووریا له كاتێكدایه له 25ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵى رابردوو دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له تویتێكدا بڕیاری كشانه‌وه‌ی ته‌واوی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا راگه‌یاند كه ژماره‌یان دوو هه‌زار سه‌رباز ده‌بێت.
بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ، هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی له واشنتن نایه‌وه و به‌هۆیه‌وه وه‌زیری به‌رگری و برێت ماكگرۆك نێرده‌ى تایبه‌تى ئه‌مه‌ریكا بۆ شه‌ڕی دژ به داعش له عێراق و سووریا، ده‌ستیان له كار كشانده‌وه، دواتریش سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بڕیاره‌كه‌ی سڕ كرد و زیاتر له 400 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له سووریا هێشته‌وه كه هه‌ر هه‌موویان له ناوچه كوردییه‌كانن كه له ژێر كۆنتڕۆڵی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل دان.
رووسیا و سووریا داوا له ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتیی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر دیمه‌شق هه‌ڵگرن كه پێیان وایه بوونه‌ته رێگر له به‌رده‌م چاره‌سه‌ری كێشه‌ى مرۆیی له‌و وڵاته‌دا.
هه‌ردوو وڵات له به‌یاننامه هاوبه‌شه‌كه‌یاندا ده‌ڵێن، داوا له ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتیی ئه‌وروپا ده‌كه‌ین سزا ئابوورییه‌كانیان له‌سه‌ر سووریا هه‌ڵگرن، چونكه بوونی ئه‌و سزایانه بووه‌ته رێگر له‌به‌رده‌م چاره‌سه‌ری كێشه‌ى مرۆیی و كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابووری له‌و وڵاته.
جێی بیرخستنه‌وه‌یه سزا ئابوورییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا له‌سه‌ر سووریا بووه‌ته به‌ربه‌ست له به‌رده‌م دیمه‌شق بۆ هاورده كردنى ده‌رمان و كه‌ره‌سه‌ى خاو كه گرنگن بۆ دووباره ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی ناوچه وێرانبووه‌كانی پاشماوه‌ی جه‌نگ و گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیان بۆ سووریا.