به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی دارایی له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، بڕی شەش ملیار دینار بۆ پارەی کارمەندانی کۆمسیۆن دابینکراوە.
زه‌رده‌شت حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی دارایی له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند،” سبه‌ی دابه‌شكردنی پاره‌ی كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، دەستپێدەکات و پرۆسه‌كه تا 30/5/2019 به‌رده‌وام ده‌بێت.
وتیشی، كۆی گشتی پاره‌ی ته‌رخانكراو زیاتر له شەش ملیار دیناره له هه‌ولێر دوو ملیار و 394 ملیۆن دینار بۆ چواردەهەزار و 846 کارمەند و له سلێمانی دو ملیار و 477 ملیۆن دینار بۆ پانزە هەزار و 370، کارمەند و له دهۆك ملیارێك و 433 ملیۆن دیناره بۆ هەشت هەزار و 890 كارمهندههیه.
پاره‌ی ته‌رخان كراوه بۆ كارمه‌ندان به‌پێی ئه‌و ئه‌ركه بوه كه‌پێی سپێردراوه، به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه و وێستگه 200 هه‌زار دیناره، بۆ فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر سندوق و پێده‌ری كاغه‌ز و ناسینه‌وه و پشكینین و ریزكردن 150 هه‌زار دینار ته‌رخان كراوه
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، پاره‌ی ته‌رخان كراوه بۆ كارمه‌ندان به‌پێی ئه‌و ئه‌ركه بوه كه‌پێی سپێردراوه، به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه و وێستگه 200 هه‌زار دیناره، بۆ فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر سندوق و پێده‌ری كاغه‌ز و ناسینه‌وه و پشكینین و ریزكردن 150 هه‌زار دینار ته‌رخان كراوه، له سایتی كۆمسیۆنیش لینكێك ده‌كه‌ینه‌وه هه‌ر كارمه‌ندێك ده‌توانێت ژماره‌ی بنكه‌ی خۆی بنوسێت دیار ده‌كه‌وێت له چ بانكێك پاره‌كه‌ی وه‌ربگرێت.
وتیشی، نابێت كه‌س له جێگه‌ی كه‌س ئه‌و پاره‌یه وه‌ربگرێت و كارمه‌ند خۆی پاره‌كه وه‌ربگرێت و پێویسته به ڵگه‌نامه‌یه‌كی ناسنامه‌ی باری شارستانی، كارتی نیشتیمانی، مۆڵه‌تی شۆفێری، پاسپۆرت، ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی پێبێت.
له پارێزگای هه‌ولێر بانكه‌كانی (شیرین، دوین، حه‌مرین، بێخاڵ، سه‌روه‌ران، نه‌ورۆز، فیدڕال، زاگرۆس، عه‌نكاوه، به‌حركه، گوڵان له خه‌بات، بنه‌سڵاوه، كۆیه، بانكی سه‌ربه‌ن له پیرمام، بانكی سۆرك له شه‌قڵاوه، هه‌ریر، خه‌لیفان، بلێ، ئازادی و دیلمان له سۆران ، مێرگه‌سۆر، رواندز، چۆمان، سیده‌كان ).
له پارێزگای سلێمانی بانكه‌كانی (مه‌ڵكه‌ندی، گۆیژه، ئه‌زمه‌ڕ، بابان، باخان، تانجه‌ڕۆ، سه‌یدسادق شاره‌زور، رانیه، قه‌ڵادزێ، پێنجوێن، چوارتا، دوكان، چه‌مچه‌ماڵ، ده‌ربه‌ندیخان، كه‌لار، كفری) .
له پارێزگای دهۆك بانكه‌كانی (سه‌رهه‌ڵدان، داسنیا، سبنه، سێمێل، سۆلاڤ، ده‌لال له زاخۆ ، باتوفه، شێخان، به‌رده‌ڕه‌ش، سیپه، شێلادزێ ).