Home » هەواڵ » عێراق » سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سه‌ردانى وڵاتانى قه‌ته‌ر و كوێت ده‌كات
hivaykurd.com-عەبدولمەهدی

سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سه‌ردانى وڵاتانى قه‌ته‌ر و كوێت ده‌كات

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار ئاشكراى كرده‌وه‌، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئه‌م هه‌فته‌یه‌ گه‌شتێك بۆ كه‌نداو ده‌كات و له‌ گه‌شته‌كه‌یدا سه‌ردانى هه‌ریه‌كه‌ له‌ قه‌ته‌ر و كوێت ده‌كات.

  سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌ حكوومه‌تى عێراقى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 19ى ئایار به‌ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى راگه‌یاندووه‌، له‌م هه‌فته‌یه‌دا عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق گه‌شتێك بۆ وڵاتانى كه‌نداو ده‌كات.

 له‌باره‌ى واده‌ى ده‌ستپێكردنى گه‌شته‌كه‌ى عه‌بدولمه‌هدى سه‌رچاوه‌كه‌ گوتوویه‌تى، سبه‌ى دووشه‌م گه‌شته‌كه‌ى ده‌ست پێ ده‌كات و وێستگه‌ى یه‌كه‌مى قه‌ته‌ر ده‌بێت، دواتر رۆژى چوارشه‌م سه‌ردانى كوێت ده‌كات.

تا ئێسته‌ عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سه‌ردانى قه‌ته‌ر و كوێتى نه‌كردووه‌، بۆیه‌ ئه‌و گه‌شته‌ى ئه‌نجامى ده‌دات یه‌كه‌م گه‌شتى ده‌بێت بۆ ئه‌م دوو وڵاته‌ى كه‌نداو.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.